تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەمشێوەیە بوو

تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەمشێوەیە بوو

پەیامی کورد    ...    تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەمشێوەیە بوو

ئەمڕۆ تیروپشك بۆ قۆناغی چارەك و نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا لە شاری نیۆنی سویسرا ئەنجام درا و تێیدا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێكەوتەوە.

تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەمشێوەیە بوو

١- براوەی یاری نێوان ( مانچستەر سیتی و ڕیال مەدرید ) x براوەی یاری نێوان ( یۆڤانتۆس و لیۆن)

٢- لایپزیگ x ئەتلێتیکۆ مەدرید

٣- براوەی یاری نێوان (بەرشەلۆنە و ناپۆلی ) x (براوەی یاری نێوان بایرن میوونشن و چێڵسی)

٤- ئاتلەنتا x پاریس سانجێرمان

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش کۆتایی
 براوەی یاری ژمارە 1 x براوەی یاری ژمارە 3
براوەی یاری ژمارە ٢ x براوەی یاری ژمارە ٤

یارییه‌كانی قۆناغی چارەکی کۆتایی له‌ ١٢ی مانگی هه‌شت تا ١٥ مانگی هه‌شت ئەنجام دەدرێن.

یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی له‌ ڕۆژانی  ١٨ و ١٩ مانگی هه‌شت بەڕێوەدەچێت.

یاری كۆتایی چامپیونزلیگ له‌ ٢٣ ی مانگی ئاگۆست ی ٢٠٢٠ دەکرێت.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی وە تا یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە شێوازی چوون و هاتن نامێنێت و تەنها بە یەک یاری ئەنجامەکان یەکلادەکرێنەوە و سەرجەمیشیان لە شاری لێشبۆن ی پۆرتۆگال بەڕێوەدەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە