چوار ئه‌فسه‌رو پاسه‌وانی سنوور له‌ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارە تیرۆریستەکانی داعشەوەو سەرجەمیان دەکوژرێن.
لەبارەی روداوەکەوە، ئازاد شه‌فی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی رایگه‌یاندووە، کە شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای مه‌نده‌لی - به‌له‌دروز له سنوری پارێزگای دیاله، چوار پاسه‌وانی سنوور كه دوانیان ئه‌فسه‌رن، له‌لایه‌ن چەکدارە تیرۆریستەکانی داعشه‌وه ده‌ستڕێژی گوللەیان لێكراوه و شەهیدکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئه‌و چوار پاسەوانە به‌هۆی ئیشوكاری ده‌وامه‌وه، سه‌ردانی شاری باقووبه‌یان كردوه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش-ه‌وه و كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، زیاتر روونیکردەوە، کە ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌كانی تێدا كوژراون، ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه و چه‌كدارانی داعش تێیدا بوونیان هه‌یه‌و له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە