پەیامی کورد ... عەبدۆڵڵا ئۆجالان داواکاری کۆتایی هێنانی مانگرتنی لاینگرانییەتی
▫️ڕابەری بەند کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " لە دیدار لەگەڵ پارێزەرانی داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنی لە لاینگران و ئەندامانی پەکەکە و هەدەپە کردووە.
▫️هەزاران بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتوخانەکانی دەوڵەتی تورکیە بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیانی عەبدۆڵڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە هێشتنەوەی لە بەندی تاکەکەسی و ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە چەند مانگ لەوە پێشەوە مانگرتنێکیان دەست پێکردبوو و لە هەمانکاتدا دۆخی هەندێک لەو بەندکاراوانە لەگەڵ مانگرتنەوە زۆر دژوار و مەترسیدارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە