عەفرین ... شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی تورکیا و پۆلیسی لەشکری تورکیا ڕوویدا

عەفرین ... شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی تورکیا و پۆلیسی لەشکری تورکیا ڕوویدا

کۆمەڵەی سووریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ لە نێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوویداوە و لە ئاکامدا بریندار لە هەردوولایان کەوتوونەتەوەبە ووتەی .

ئەم کۆمەڵەیە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی ئەمە جاری سێـهەممە شەڕ و پـێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە شاری عەفرین ڕوودەدات و ئەم جارە لە نێوان هەردوو گرووپی " ئەحرار ئەلشەرقیـیە و فرقەی ئەلحەمزات "  بووە.

هەروەها، چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە لە ناوچەی دێرزور هاتوون و چەکدارانی حەمزاتیش خەڵکی ناوچە گوندیـیەکانی حەلەبن کە بەشێکیان کوردن.

هۆکاری دەست پێکردنی ئەم شەڕە لەوەوە دێت کە گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە چەکدارانی گرووپی ئەلحەمزاتیان بە ئەنجامدانی دزی و تاڵانی بە ئامانجی زڕاندنی ناوی هێزەکانی سەر بە تورکیا تۆمەتبار دەکەن . هەر بۆیە دواتر شەڕ لە نێوانیان هەڵگیرساوە و بریندار لە هەردوولایان هەیە و پـۆلیسی لەشکری تورکیا ش نێوەندگیرییانی کردووە و لە ئاکام دا شەڕەکە گۆڕاوە بۆ شەڕی نێوان چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیـیە و پـۆلیسی تورکیا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هێزێکی زیاتری تورکیا بەڕێکەون بەرەو ناو شارەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە