ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران لە ڕێگای دەریاوە چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە سووریا

ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران لە ڕێگای دەریاوە چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە سووریا

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران لە ڕێگای دەریاوە چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە سووریا .

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کەشتییەکی کۆنتینەربەر ی ئێرانی بە ناوی " Artenos  " کە لە لیستی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادایە گەیشتووەتە بەندەری لازقییە لە سووریا .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئەم کەشتییە کۆنتینەربەرە دەتوانێ چەک و تەقەمەنی ، یا خود هەر شتێکی قەدەغە کراوی ڕادەستی دەوڵەتی سووریا کردبێت .

لە ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەدا هاتووە کە " Artenos  " لە سەرەتاکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە بەندەری عەباس ی بە جێ هێشتووە و بە تێپەڕ بوون لە کەناڵی سۆئێز ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە سووریا .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە