پەیامی کورد ... پێنتاگۆن لە دۆخی ئالۆزییەکان لەگەڵ ئێران پیلان هەناردنی چەندین هەزار سەربازی دیکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر دەستی کۆشکی سپییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی باوەڕپێکراو ڕادەگەێندرێت .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس قسە لە سەر هەناردنی زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز دەکرێت .
هەر بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، هەروەها قسە لە سەر جێگیر کردنی گوردانگەلیک سامانەکانی مووشەکی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت و کەشتی گەلی شەڕ دەکرێت .
ئەو جۆرە کە ڕایدەگەینن هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و دیار نییە کە کۆشکی سپی بەشێک لە پیلانەکانی پێنتاگۆن قەبووڵ دەکات یا خود هەموو خاڵەکان .
خۆی تاکوو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێشتا داواکارییەکەی خۆی لە کۆشکی سپی نەخستووەتە بەر شرۆڤەکردن .
پێشتر ئەمریکا لە دۆخی ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە دەورووبەری ئێران لانیکەم ٧ کەشتی شەڕی لە کەنداوی فارس یا لە نزیکی ئەوێ جێگیر کردووە و سامانەگەلی مووشەکی پاترییۆتی بۆ ناوچەکە گواستبووەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە