بۆ یەکەمین جار ژنێکی لەچک لەسەری موسڵمان لە ئەفریقیا دەبێتە سەرۆککۆمار

بۆ یەکەمین جار ژنێکی لەچک لەسەری موسڵمان لە ئەفریقیا دەبێتە سەرۆککۆمار

پەیامی کورد      ...    بۆ یەکەمین جار ژنێکی لەچک لەسەری موسڵمان لە ئەفریقیا دەبێتە سەرۆککۆمار .

دوای ڕاگەیاندنی لەکاوی کۆچی دوایی " جان ماگۆفوولی " سەرۆککۆماری تانزانیا بە هۆی جەڵتەی دڵ ەوە چیگرەکەی " سامیە سلووحی " وەکوو سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە هەڵبژێردرا و ناسێندرا تاکوو ببێتە یەکەمین ژنی موسڵمانی لەچک لەسەر کە هەڵگری پۆستی سەرۆککۆماری ووڵاتێک لە دوورگەی ئەفریقیا ی لە ئەستۆ دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی تانزانیا ، سلووحی تا کۆتایی دەورانی سەرۆککۆماری ماگۆفوولی کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە کۆتا دەگات ، پۆستی سەرۆککۆماری تانزانیا ی لە سەر شان دەبێت .

سلووحی لە دۆخی ئێستادا تەنیا ژنێک ە کە لە ئەفریقیا پۆستی سەرۆککۆماری ووڵاتێکی لە سەر شان ە و بەم شێوەیە دەچێتە لیستەکەیکی کورت لەو ژنانەی کە لەم دوورگەیە توانیویانە بگەنە سەرووی هێز و دەسەڵاتەوە .

سلووحی کە تەمەەنی ٦١ ساڵە لە تانزانیا بە ناوی " ماما سامیە " دەناسرێت . ئەم نازناوە لە کلتووری تانزانیا هەڵگری ڕێز و حۆرمەتێکە کە ئەو بۆ خۆی خاوەنیەتی .

سلووحی لە بواری بەڕیوبەرایەتی گشتی لە زانکۆی مانچستەر ی بەریتانیا خوێندنی خۆی بە کۆتا گەیاندووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە