بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت

پەیامی کورد... بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت


بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جیهان لەبەردەم مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێدایە و ئەوەی کە هەیە تەنها لەسەر کات وەستاوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی وەکرد، لەدوای کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی کۆرۆنا، گومانمان لەوەنییە کە نەخۆشییەکی نوێ بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی جیهان، بەڵام ئەوەی تا ئێستا جێگای پرسیارە لامان کاتی ڕوودانەکەیەتی.

هەروەها ووتیشی، پێویستە وڵاتانی جیهان بێ هیچ دواکەوتن و فەرامۆشکردنێک ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا نوێیە بکەن، ناکرێت ڕێگەبدرێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتن و ڕێکارەکانی ڕابردوودا بکەین و ڕێکەوتنی نوێ واژۆ بکەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە