پەیامی کورد … باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دیسان کرایەوە ئامانج
شەوی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و سیستمی بەرگری مووشەکی، فڕۆکەکەی تەقاندەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کراوەتە سەر و فڕۆکەکەش بەهۆی سیستمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ هاوبەشەکانمان لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە دەکەین و هەموو رێکارێکیش دەگرینە بەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دامەزراوەکانمان".
لە لایەکی دیکە بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، بەڵام گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکان هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە