ڕووداو لە فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ڕووداو لە فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

چەرخەکانی فڕۆکەیەکی لە فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مۆستەفا سەفایی بەرپرسی گشتی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ووتی : لە فڕینی شەوی هەینی تاران – تەورێز یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاسمانی کاتژمێر ١١ی شەو لە تەورێز لە کاتی نیشتنەوە تووشی  کێشە بوو .

هەروەها ووتی : بە هۆی کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی فڕۆکەکەدا ، فڕۆکەوان ناچار دەبێت ستاپێکی بەهێز بگرێت کە ئەمە دەبێتە هۆی گەرم بوونی لە ڕادە بەدەری برێکی چەرخ بوو و دەبێتە هۆی کێشە لە لاستیکەکانی فڕۆەکەکە .

هەروەها سەفایی بە ئاماژەدان بەوەی کە هۆی ئەم ستاپ گرتنە و کێشە لە سیستەمەکەدا دەبێ لە لایەن کۆمپانیای ئاماژە پێدراو ڕابگەێندرێ هەروەها لە باندی فڕۆکەخانەکەدا هیچ کێشەیەک بۆ فڕۆکەکە ڕووینەداوە و مۆسافێرەکان بە کێشە لە فڕۆکەخانە دابەزین .

لە درێژەدا ووتی : بە هۆی گەرم بوونی لە ڕادەبەدەری لاستیکەکان و بە پێی تێڕوانینی بەرپرسانی تەکنیکی کۆمپانیا هەر چوار لاستیکەکەی فڕۆکەکە گۆڕدران و فڕۆکەکە تا کاتژمێرێکی دیکە بە بێ مۆسافێر بەرەو تاران دەفڕێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە