سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرجام ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە

سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرجام ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە

پەیامی کورد… سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرجام ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە

 

سێ وڵاتی "بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان" لە ڕاگەیاندراوێکدا وتوویانە ئێمە بە بەرجام پێبەندین و ئەگەر بەرجام بەتەواوی ئەنجام بدرێت لە بواری ئەمنییەتییەوە بە قازانجی هەموومان تەواو دەبێت.

 

هەروەها ئێمە لە مانگی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢١ ـەوە هەتا ئێستا سەبارەت بە هەوڵەکانی وڵاتی ئێران لە هەمبەر پێبەندنەبوونی ئەو وڵاتە بە بەرجام نیگەرانین.

 

نیگەرانی لە پێبەندنەبوونی وڵاتی ئێران بە بەرجام هەتا ئەو ڕادەیەیە کە لایەنەکانی دیکەی بەرجام و ئامریکا لە هەوڵدان لەڕێگای دیپلۆماسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

 

ئێمە داوامان لە وڵاتی ئێران ئەوەیە کە تەواوی بەرنامەکانی خۆی کە دژایەتییان لەگەڵ بەرجام هەیە ڕاگرێت و لە دەرفەتی وتووێژی دیپلۆماسیی "وییەن" بە باشی کەڵک وەرگرێت و بگەڕیتەوە بۆ بەرجام.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە