ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...    دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی چەند شوێنک دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کەم ئەندامان دابەش دەکرێت.
 ئەمە لە حاڵێکدایە کە رۆژی دووشەممە 14/10/2019، وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە و پارەكە خراوەتە سەر هەژماری بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر.
هاوکات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "لەئێستادا حكومەتی هەرێم پارەی پێویستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لەبەر دەستەو دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە