لە بەرواری 2ی ئایاری 2018 پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا و دیموکرات پلاتفورمی کوردستان و تەڤگەری ئیسلامی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستان هاوپەیمانی کوردستانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاگەیاند.نی
دوای ئەوەی پارتەکا ئۆپۆزیسیۆن تورکیا لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە 24ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا رێککەوتن، سەردانی پارتە سیاسیەکانی تریان کرد و ئەمرۆ بەرپرسانی هاوپەیمانی کوردستانی سەردانی هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بۆلدان و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ماردین ئەحمەد تورک کرد و لەگەڵیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە بارەی هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران بیرۆ ڕاوێژ بگۆرنەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیاما کورد ئەم کۆبوونەوەیە لە کەشێکی گەرم بەڕێوەچوو و داخوازییەکانی هاوپەیمانی کوردستانی بە هەدەپە گەیێنراوە.
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بۆلدان پێیان رایگەیاندوەە کە ئەم داخوازییانەی ئێوە لە ناو بەرنامە و کاری ئێمەش هەن و بە بەرز دەنرخێنین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە