داعش لە ڕاگەێندراوێکدا هێرشی خۆی بۆ سەر سەربازگەیەکی نێجیریا ڕاگەیاند و کوژرانی چەندین سەربازی ئەو ووڵاتەی سەرەڕاست کردەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
داعش لە ڕاگەێندراوێکدا هێرشی خۆی بۆ سەر سەربازگەیەکی نێجیریا ڕاگەیاند و کوژرانی چەندین سەربازی ئەو ووڵاتەی سەرەڕاست کردەوە

پەیامی کورد   ...   رێکخراوی چەکداری و تێرۆریستی داعش بڵاویکردەوە چەکدارەکانیان لەباکووری رۆژهەڵاتی نێجیریا هێرشیان کردوەتە سەر سەربازگەیەکی هێزەکانی سوپای ئەو ووڵاتەو بەهۆیەوە 11 سەربازی نێجیریان کوشتوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، رێکخراوی چەکداری و تیرۆریستی داعش بڵاویکردوەتەوە رۆژی هەینی ڕابردوو لەویلایەتی بۆرنۆ هێرشیانکردۆتە سەر سەربازگەیەکی نێجیریا و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.

داعش وێنەی سەربازگەکە و ژمارەیەک تەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو تەرمانە سەربازانی سوپای نێجیریان و بەدەستی چەکدارەکانیان کوژراون.

سێ سەرچاوە لەنێوانیاندا سەرچاوەیەکی پزیشکی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەو شارە راستی ڕووداوەکەی ڕاگەیاندو بەپێی شاهید حاڵەکانیش چەکدارانی داعش لەنزیک کاتژمێر 6:30 ی سەرلەئێوارە بەسواری ماتۆڕ بەناوشارەکەدا گەڕاون و تەقەیان بەسەر خەڵکدا کردوە.

دواتر ئەو بنکە سەربازییەی داعش هێرشی کردوەتە سەر بەیارمەتی هێزی ئاسمانی توانیویانە هێزەکانی داعش لەو ناوچەیە دوربخەنەوە.

چەکدارانی سەربە ویلایەتی ئەفریقای رۆژئاوا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هێرشی بەردەوامیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی نێجیریا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە