پەیامی کورد ... دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕاگەێندراویک بڵاو دەکاتەوە
دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، هێزی ئەتۆمی ووڵاتەكە بۆ هەمیشە و تا كۆتا سات لە چنگی گەلەكەیاندا دەمێنێتەوە.
بە پێی هەواڵێک ، دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە، بۆ هەمیشە و هەتا دوایین سات ووزە و هێزی ئەتۆمی ووڵاتەكەیان لەدەست گەلەكەیاندا دەبێت و چنگ هیچ لایەنێك ناكەوێت.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریش هەمان دامەزراوە بڵاویكردوەتەوە، "زانایانی ئەتۆمی ئێران سەرجەمیان گوێڕایەڵن بۆ رێنماییەكانی ڕێبەری شۆڕشی ئێران و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی بابەتی بەكارهێنانی ووزەی ئەتۆم".
ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕوانگەی داهاتوو تایبەت بە بەكارهێنانی ووزەی ئەتۆم بە شێوەیەكی بێزیان و ئاشتیانە، تێڕوانین و بۆچوونی ستراتیژی سیستەمی بەرێوەبردنی كۆماری ئێران دەردەخات و ئەو ووزەیەش بۆ هەمیشە لە چنگی گەل و ووڵاتدا دەبێت.
ئەو راگەێندراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران لە ووڵامی مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادایە، كە پێشتر رایگەیاندبووو "بەرنامەی ووزەی ئەتۆمی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەكە درووست دەكات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە