پەیامی کورد ... دۆزینەوەی جێ پێی بۆمب هاوێژی ئەمریکی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیاوە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی هێزی ئاسمانی ئەمریکای لە سەر دەریای ڕەش دیتووە و بەدواداچوونی بۆ کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناوەندی کۆنترۆڵی بەرگری نەتەوەیی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی جێت شەڕکەری جۆری " سۆخۆ ٢٧ " ی ڕووسیا فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی " بی - ٥٢ ئێج " ی سەر بە هیزەکانی ئاسمانی ئەمریکای لە سەر دەریای باڵتیک بەرچاو کەوتووە و بەدواداچوونیان کردوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕۆژی هەینی ٢٨ی ئۆگۆست ، سیستەمگەلی کۆنترۆڵی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ئامانجێکی ئاسمانی یان کە لە سەر ئاوە بی ڵایەنەکانی دەریای باڵتیک خەریکی نزیکبوونەوە بە سنووری ووڵاتی ڕووسیا بووە شناسایی کردووە . بۆ شناسایی ئەم ئامانجە ئاسمانییە و پێش گرتن لە پێشێلکردنی سنووری یاسایی ووڵاتی ڕووسیا ، دوو فڕۆکەی جیتی شەڕکەری جۆری " سۆخۆ ٢٧ " ی لە ناوچەی باشووری هیزەکانی بەرگری ئاسمانی بۆ ئەنجامی ئەرک و لێکۆڵینەوە نێردران .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە