دۆزینەوەی ژێردەریاییەکی جێگای گومان لە کەنارئاوەکانی ژاپۆن

دۆزینەوەی ژێردەریاییەکی جێگای گومان لە کەنارئاوەکانی ژاپۆن

پەیامی کورد     ...    دۆزینەوەی ژێردەریاییەکی جێگای گومان لە کەنارئاوەکانی ژاپۆن 

ژاپۆن ژێردەریاییەکی جێگای گومانی لە نزیکی کەنارئاوەکانی خۆی دۆزیەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزەکانی سەربازی بەرگری ژاپۆن ژیردەریاییەکی جێگای گومانیان لە کەنارئاوەکانی ئەم ووڵاتەدا دۆزیەوە . وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ئەم بابەتەی ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی و فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردوەوە و رایگەیاند .

بەو شێوەیەی کە لە پەیامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا دیارە لە ١٨ی جوونی ٢٠٢٠ کەشتییەکی فڕۆکەهەلگری ژاپۆنی و هەروەها فڕۆکەیەکی گەشت لێدانی ئەم ووڵاتە ژێردەریاییەکی نەناسیان لە ناوچەی نزیک لە جەزیرەی ئامامیۆشیما بینیوە . ژێردەریایی خەریکی حەرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات بووە . دوو ڕۆژ دواتر کە دەکاتە ئەمڕۆ ئەم ژێردەریاییە جارێکی دیکە دەکەوێتە بەرچاوی هێزەکانی بەرگری ژاپۆنەوە . ئەم جارە ئەم ژێردەریاییە لە دەرەوەی ناوچەی نزیک لە کەنار جەزیرەی یووکاتات دا بینراوە .

هەر لە هەما ڕاستادا ، وەزارەتخانەکە جەختی کردەوە ، وەزیری بەرگری تارۆ کۆنۆ ، داواکاربووە هەر کاریکی پێویست بۆ پاراستنی هۆشیاری و کۆکردنەوەی زانیاری لەمبارەوە ئەنجام بدرێت .

ئەوەی کە ئەم ژێردەریایی دۆزراوەیە سەر بە چ ووڵاتێکە لە لایەن ئەم وەزارەتخانەیەوە دیاری نەکراوە لە هەمان حاڵدا ، بە پێی سەرچاوەی کەنالی تەلەفزیۆنی NHK لە وەزارەتی بەرگری ، لەوانەیە سەر بە ووڵاتی چین بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە