پەیامی کورد ... دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئێران ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی زانیاری و هەواڵگری ئێران لە ڕاگەێندراوێک دا ڕایگەیاند : سەرکردەی گرووپی " تۆندەر " لە لایەن وەزارەتەکەیانەوە دەست بەسەر کرا. سەرپەرشتی سەربازانی وونی ئیمام زەمان لە سەر گرووپێکی تێرۆریستی جیگیر لە ئەمریکا ، بوەتە هۆی دەست بەسەرکردنی سەرکردەیەکی ئەم گرووپە .
جەمشید شارمەهد سەرکردەی گرووپی " تۆندەر " کە لە ئەمریکا ئۆپراسیۆنی چەکدارانە و خراپکارانەی لە ئێران بەڕێوە دەبرد لە ئاکامی ئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆزدا ، ئێستا لە دەستانی بەهێزی سەربازانی وونی ئیمام زەمان دایە .شارمەهد لە ساڵی ٢٠٠٦ دا ، ئۆپراسیۆنی تەقینەوەی لە حۆسەینییەی سیدالشهدای شیرازی داڕشتووەو بەڕێوەی بردووە ، لەم هەوڵە تێرۆریستییەدا ، ١٤ کەس کوژران و ٢١٥ کەسی دیکەس بریندار بوون .
گرووپی " تۆندەر " لە ساڵانی ڕابردوودا هەروەها نیازی ئەنجامدانی چەندین ئۆپراسیۆنی گەورەی هەبوو . تەقاندنەوەی بەندئاوی شیراز ، تەقاندنەوەی بۆمبگەلی سیانووری لە پێسانگای کتێبی تاران و تەقاندنەوەی حەرەمی ئیمام خۆمەینی لە لاکتی بەرێوەبردنی مەراسیمی گشتی ەلوانەش ئەم ئۆپراسیۆنە بوو کە ئەم ئۆپراسیۆنە بە سۆڵتەی هەواڵگری کادێرانی وەزارەتی زانیاری و هەواڵگری بی دەرئەنجام مایەوە .
هەروەها ئەم وەزارەتە ڕایگەیاندووە زانیاری زیاتر لە سەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە بڵاو دەکاتەوە ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە