پەیامی کورد... دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەس لە ئۆکراینا ئاوارەبوون
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆکراینی، بەهۆی جەنگی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەبوون و ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، کۆمیسیۆنی ئاوارە و پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ئاوارەبوونی ئۆکراینای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ئۆکراینا بەهۆی جەنگ و گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێیان بوون.
ئاماژە بەوە کراوە، سەدان هەزار کەس لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و بێ جێگەن.
هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی مرۆیی دەگەیەنێتە ئاوارەبوونی ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە