هاوپەیمانان ٨٢ هێرشی دژ بە داعش ئەنجام داوە

هاوپەیمانان ٨٢ هێرشی دژ بە داعش ئەنجام داوە

پەیامی کورد ... هاوپەیمانان ٨٢ هێرشی دژ بە داعش ئەنجام داوە

 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرای ده‌كات لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ٨٢ ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق و سوریا لەدژی داعش ئەنجامداوە.

 

لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە نزیک کەرکوک، ١٠ چەکداری داعشیان کوشتوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رۆژی هەینی رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە نزیک کەرکوک، ١٠ چەکداری داعشیان کوشتوە، کە یەکێکیان ئەبو یاسرە، گەورەترین سەرکردەی داعش لە عێراق.

 

وەین مەرۆتۆ، وته‌بێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە زنجیرەیەک تویتدا رایگەیاندوە، ئەوان بەردەوامن لەسەر لەناوبردنی سەرکردەکانی داعش، دەڵێت "ئەبو یاسر، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە 27-1-2021 لەنزیک کەرکوک کوژرا... لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٠ تیرۆرستی داعش کوژران. 

 

کوژرانی یاسریش، شکستێکی دیکەی گەورەیە بۆ هەوڵەکانی زیندوبونەوەی داعش لە عێراق".

 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی بەئامانجکردنی سەرکردەکانی داعشیش لە عێراق، ئاماژە بەوە دەکات "لەکاتێکدا سەیری زیانەکانی سەرکردایەتی داعش لە عێراق دەکەین، جەخت دەکەینەوە لەوەی ئەو سەرکەوتنە بە یارمەتیی هەواڵگری و، یارمەتیی هەواڵگریی عێراق و ئەفسەرە ئازاکانیان بەدەستهاتوە".

 

وەین مەرۆتۆ، راستەوخۆ پەیامێکیشی ئاراستەی "تیرۆرستان" کردوە و، دەڵێ "تیرۆرستان، ئێوە هەرگیز لە خۆشیدا ناژین و هەتاوەکو کۆتایی زەوی راوتان دەنێین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە