پەیامی کورد ... هادی عامری ... بۆردوومانه‌كان تورکیا په‌یامێكی سیاسی ناشایسته‌یە و پێشلكردنێكی ڕوونی یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به سووكایه‌تی ئامێز و گاڵتەپێکردن وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێت ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش سكاڵا تۆماربكرێت.
هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری راگه‌ێندراوێکدا ئیدانەی بۆردوومانه‌كانی توركیا دەکات و ڕایگەیاند : "په‌لاماردانی سه‌روه‌ری نیشتمانی و پێشلكردنێكی ڕوونی یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و لێدانه له پره‌نسیپی دراوسێیه‌تی باش".
هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندووه "ئه‌مه كارێكی سوكایه‌تی ئامێزه و زیاتر له جارێكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه دووباره ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە ، بۆیه جارێكی دیكه جه‌خت له داواكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێت ده‌ست به‌جێ توركیا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه".
هاوپه‌یمانیە تییەكه‌ی هادی عامری بۆردوومانه‌كان به په‌یامێكی سیاسی ناشایسته وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت "له كاتێكدایه ئانکارا ده‌یەوێت په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی ئابووری، بازرگانی و ئه‌منی و نه‌وتی له‌گه‌ڵ به‌غدا فراوانتر بكات و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به‌م نزیكانه سه‌ردانی عێراق بكات".
هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ده‌كات به فه‌رمی سكاڵا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و رێكخراوی هاركاریی ئیسلامی له‌باره‌ی پێشێل كارییه دووباره‌بووه‌كانی توركیا تۆماربكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە