ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ داعشی‌ راگه‌یاند ‌

ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ داعشی‌ راگه‌یاند  ‌

پەیامی کورد... ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ داعشی‌ راگه‌یاند



فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ سوریا، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ "داعش"یان ده‌ستگیر كردووه‌.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ باكوری سوریا هه‌ڵمه‌تێكیان به‌ هه‌لیكۆپه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و توانییان به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستگیر بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا (CENTCOM) ده‌ڵێت: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا (ئه‌بو هه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی)، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆن و ئاسانكاریی داعش له‌ سوریا، ده‌ستگیركراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌لفه‌دعانی به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ سه‌رانسه‌ری تۆڕی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌".

ترۆی گارلاك، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی داعشی وه‌ك ئه‌لفه‌دعانی توانای ئێمه‌ بۆ دیاریكردن و به‌ ئامانجگرتن و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ زیاد ده‌كات".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی زیانی گیانی پێنه‌گه‌یشتووه‌".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە