هێند ٤٥٠ کەس لە هاووڵاتییەکانی خۆی لە ئێران و ئیتاڵیا بردە دەرەوە

هێند ٤٥٠ کەس لە هاووڵاتییەکانی خۆی لە ئێران و ئیتاڵیا بردە دەرەوە

پەیامی کورد   ...    هێند ٤٥٠ کەس لە هاووڵاتییەکانی خۆی لە ئێران و ئیتاڵیا بردە دەرەوە

بەرپرسانی هێند ٤٥٢ کەس لە هاووڵاتیانی خۆی لە ئێران و ئیتاڵیا بە بۆنەی بەرباڵابوونی ڤیرووسی کۆرۆنا بردە دەرەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دەرەوەی هێند لەمبارەوە ڕایگەیاند " ٢٣٤ هاووكاتی هێندووستانی کە لە ئێران مابوونەوە گەڕاونەتەوە هێند کە بریتی لە ١٣١ قوتابی زانکۆ و ١٠٣ گەشتیار " ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها لە باڵیۆزخانەی هێند لە ئێران و بەرپرسانی بە بۆنەی هاوکاریکردنیان بۆ بردنەدەرەوەی هاووڵاتی یانی هێند سوپاسی خۆی ڕاگەیاند .

هەروەها وەزیری ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند کە ٢١٨ کەس لە هاووڵاتییەکانی لە ئیتاڵیا کە بریتی لە ٢١١ قوتابی زانکۆ لە میلان بوونە وهەموویان گەڕاونەتەوە دێهلی هەواڵیدا . هەروەها ڕایگەیاند هەموو ئەو هاووڵاتیانە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە قەرەتینەدا دەبن و دەوڵەتی هێند هەوڵ دەدات هاوکاری هەموو ئەو هاووڵاتیانەی بدات کە لە هەر شوێنێکی جیهان تووشی گرفت بوونەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە