هێزەکانی عێراقی گەیشتە بەرزترین و باڵاترین ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هێزەکانی عێراقی گەیشتە بەرزترین و باڵاترین ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی

پەیامی کورد     ...   هێزەکانی عێراقی تاکۆتایی زیارەتی ئەربەعین گەیشتە بەرزترین و باڵاترین ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی

وەزارەتی بەرگری عێراق ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ل ەسەر هاتنی هێزەکانی ئەمنییەتی بۆ بەرزترین و باڵاترین ئاستی هۆشداری " ج " تا کۆتایی مەراسیمی ئەربەعین جەختی کردەوە و هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکەر تەحسین الخفاجی ڕایگەیاند : فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەموو توانای هێزەکانی ئەمنییەتی بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی ئەربەعین خستووەتە گەڕ .

خەفاجی ڕایگەیاند : " جگە لە ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و خزمەتگوزاری و ڕێکارگەلی پێشگیرانەی سەردانیکەران لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی برۆشۆر و گرینگیدان بە مەودای کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی ، هێزەکانی ئەمنییەتی تا کۆتایی مەراسیمی زیارەتی ئەربەعین چووەتە قۆناغی دۆخی هۆشداری " ج " یەوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : " هەوڵی ئەمنییەتی و هەواڵگری و زانیاری لە سەرەکیترین ئەرک و کارەکانی ئێمە هەژمار دەکرێت ."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە