هێزەکانی ئەمریکا سەرەڕای جێهێشتن و ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان ، بنکەی  K - 1  یان بە بەهای ١میلیۆن دۆلار کەل و پەل دایەوە دەستی هێزە عێراقییەکان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هێزەکانی ئەمریکا سەرەڕای جێهێشتن و ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان ، بنکەی  K - 1  یان بە بەهای ١میلیۆن دۆلار کەل و پەل دایەوە دەستی هێزە عێراقییەکان

پەیامی کورد     ...   هێزەکانی ئەمریکا سەرەڕای جێهێشتن و ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان ، بنکەی  K - 1  یان بە بەهای ١میلیۆن دۆلار کەل و پەل دایەوە دەستی هێزە عێراقییەکان

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەربازگەی K - 1 یان لە كەركووك ڕادەستی هێزە عیراقییەكان كردەوە و بە بەهای 1 ملیۆن دۆلار كەرەستەیان بۆ هێزەكانی عیراق لە بنكەكە بەجێهێشتووە.
مایڵز كاگینز ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە تویتەرەوە ئاشكرایكرد، هێزەكانی هاوپەیمانان سەربازگەی K - 1 یان لە كەركووك بەجێهێشتووە، كە ئەم هەنگاوە پێشتر پیلانی بۆ دارێژرابوو و بەهەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عیراق ئەنجامدراوە.
ووتەبێژەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكراشیكرد، هێزەكانیان لەكاتی دەرچوونیان لە K - 1 ، بە بەهای 1 ملیۆن دۆلار كەرەستەیان بۆ هێزە عیراقییەكان بەجێهێشتووە.
پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەریەك لە سەربازگەكانی K - 1 و بسمایە و التاجی و عین الاسد لە ئەنبار و گەیارەی لە نەینەوایان ڕادەستی هێزە عیراقیەكان كردبۆوە، باسیش لەوە دەكرێت، كە ئەو هێزانەی هاوپەیمانان، بەتایبەت هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا، لەدوای كشانەوەیان لەو بنكە سەربازییانە، گواستراونەتەوە بۆ بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە حەریر سەر بە هەولێر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە