ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پاریزگاره‌كانی پارێزگاكانی عێراق، محەمەد عەلی تەمیم وه‌زیری پلادانانی عێراق رایگه‌یاند، خواستێکی راستەقینە هەیە بۆ ئه‌نجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی پلانێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاكانی عێراق دایانناوه، بڕیار دراوه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ سەرژمێری ئەزموونی له به‌شێك له‌شاره‌كانی عێراق ئەنجامدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە