گەڕووسی : هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی لە ئێراندا نییە

گەڕووسی : هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی لە ئێراندا نییە
پەیامی کورد    ...   گەڕووسی : هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی لە ئێراندا نییە

ڕافائێل گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : بەڵگەی ئەوەمان نییە کە چەکی ئەتۆمی لە ئێراندا هەیە.

گرژییەکانی ئەم دواییە کاریگەرییان لەسەر کاری پشکنەران نەبووە.

دوێنێ پشکنەرەکانمان لە ئێران ئاگادارکرانەوە کە هەموو ئەو ناوەندە ئەتۆمیانەی کە ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکەین بە هۆکاری ئەمنی داخراون.

ئەم سەنتەرانە ئەمڕۆ کرانەوە بۆ درێژەدان بە پشکنینەکان ئێمە لە ئێرانین و بەردەوامین لە کارەکانمان.

ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا پیتاندووە.

هیوادارم لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بچمە تاران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە