توێژینەوەیەک: زینک ماوەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا کەمدەکاتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
توێژینەوەیەک: زینک ماوەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زینک ماوەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا بۆ دوو رۆژ کەمدەکاتەوە.

توێژەران توێژینەوەکەیان بە بەشداریی 900 خۆبەخش ئەنجامداوە و گەیشتووە بەو ئەنجامەی دەکرێت زینک ماوە و نیشانەکانی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا کەمبکاتەوە.

توێژەران دەڵێن، زینک ماوەی ئەنفلۆنزا بۆ دوو رۆژ کەمدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا هۆشداریی لە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زینک دەدرێت بە شێوەی تەواوکاریی خۆراکی و دەبێتە هۆی رشانەوە و کێشە لە گەدەدا.

زینک بە شێوەی سروشتی لە نۆک و گازۆ و خواردنە دەریاییەکاندا هەیە.

سۆزان ویلاند توێژەر دەڵێت، ئێمە پێویستیمان بە بەدواداچوونی زیاترە لەبارەی کاریگەرییەکانی زینکەوە تا باوەڕ بە کاریگەرییەکانی بهێنین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە