پەیامی کورد ... کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکات
کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەك، داوای ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، چالاکی کۆمەڵایەتی کورد و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێرانی کرد.
بەیاننامەکە لەلایەن بەشی درە سان فێرناندۆوە بڵاوکراوەتەوە و بە تووندی ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەم کەیسەدا دەکات. ئەندامانی کۆمەڵەکە جەختیان لەوە کردەوە کە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نەک هەر پێشێلکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە، بەڵکوو تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییە جیددییەکان سەبارەت بە مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵیدا، لەوانەش ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە