بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: دەسەڵاتدارانی سوریا پابەندبوون بە چاکسازی نیشان دەدەن، بەڵام دیموکراسی هێشتا دیار نییە

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: دەسەڵاتدارانی سوریا پابەندبوون بە چاکسازی نیشان دەدەن، بەڵام دیموکراسی هێشتا دیار نییە


پەیامی کورد- دیمەشق
ئاگنێس کالامارد سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتە نوێیەکان لە سوریا هەنگاویان ناوە بۆ نیشاندانی پابەندبوونیان بە چاکسازی و دادپەروەری ئینتقالی و ئاشتەوایی و ئاماژەی بەوەشکرد کە "هێشتا دیموکراسی نییە".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، کالامارد زیادی کرد، دوای ساڵێک لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سوریا "پلان بۆ چاکسازی یاسایی لەبەردەم پەرلەمان و لیژنەکانی دادپەروەری ئینتقالیدا هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشوازیکردن لە گروپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پسپۆڕانی دیکە نیشانەی گۆڕانکارییە لە سوریا".
کالامارد کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە "هەموو ئەم شتانە نیشانەی زۆر باشن، بەڵام زۆر قووڵ نین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە