وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە ئامادەکارییەکانی ئەورووپا بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا هۆشداری دەدات

وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە ئامادەکارییەکانی ئەورووپا بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی هەنگاریا لە ئامادەکارییەکانی ئەورووپا بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا هۆشداری دەدات 

🔸 ئەورووپا لە ئێستادا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ئامادە دەکات کە ئەگەری هەیە لە ساڵی 2030 ڕووبدات، هۆشدارییەکەش لەلایەن پیتەر سزییارتۆ وەزیری دەرەوە و بازرگانی دەرەوەی هەنگاریا دەرچووە.

🔸 بە ووتەی ئەو دیپلۆماتکارە، بەڵگەنامە ستراتیژییەکانی یەکێتی ئەورووپا داوا دەکەن ووڵاتانی ئەورووپایی تا ساڵی ٢٠٢٩ لە ئامادەیی تەواوی شەڕدا بن.

🔸  ئاژانسی هەواڵی MTIی هەنگاری لە زاری سزیجارتۆوە بڵاویکردەوە "لە ئەنجامدا شەڕی نێوان ئەورووپا و ڕووسیا لە ساڵی 2030دا ئەگەری هەیە".

🔸 وەزیری دەرەوەی هەنگاریا زیادی کرد: پرسیارەکە لە ماوەی داهاتوودا ئەوە دەبێت کە ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە لەناوچوونی تەواوەتی تەواوی کیشوەرەکە بکرێت؟ سزییارتۆ هەروەها داوای لە دەنگدەران کرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی داهاتوو بکەن و "رێگە نەدەن ئێمە و منداڵ و نەوەکانمان لە ناوەڕاستی سەدەی بیست و یەکەم دا لە دۆخی شەڕدا لە ئەورووپادا بژین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە