وەزیری بەرگریی تورکیا: هیچ نێتێک بۆ کشانەوە لە سووریا لە ئارادا نییە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزیری بەرگریی تورکیا: هیچ نێتێک بۆ کشانەوە لە سووریا لە ئارادا نییە
پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی تورکیا: هیچ نێتێک بۆ کشانەوە لە سووریا و عێرا لە ئارادا نییە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ خشتەیەکی کاتی یان نێتێک بۆ کشانەوەی تورکیا یان چوونە دەرەوەی لە سووریا نییە، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنی تێکەڵبوونی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجام بدرێت."

گولەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "حوریەت" وتی: "پێویستە سەقامگیریی تەواو و پێوەرەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا بەدی بێن پێش هەر گۆڕانکارییەک،" جەختیشی کردەوە کە "میکانیزمی بەدواداچوون و چاودێریی تورکیا بە هەموو تواناکانییەوە لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە."

ڕوونی کردەوە کە بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا و عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی تورکیا و سەقامگیریی ناوچەکە، و بڕیاری بەجێهێشتنیان تەنها لای ئەنقەرەیە.

هەروەها لە لێدوانەکەیدا وتی: "ئێمە پلانی هەموو بژاردە ئەگەرییەکان دادەڕێژین بۆ دوای بەدیهاتنی تێکەڵبوونی هەسەدە لەناو حکومەتی سووریادا، و بەردەوامین لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە