ڕۆبیۆ : ئەگەر ئایەتوڵڵا (خامەنەیی) بیەوێت لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە، ترامپ قبووڵی دەکات؛ نەک لە ڕووی هاوڕێیەتی، بەڵکوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان
مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر سبەی ئایەتوڵڵا (خامەنەیی) ڕایبگەێنێت کە دەیەوێت لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆببێتەوە، ترامپ ئەم داوایە قبووڵ دەکات.
ڕوونیشی کردەوە: ترامپ ئەم کۆبوونەوەیە بە ئیمتیازێک بۆ هیچ کەسێک نابینێت، بەڵکوو وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان دەیبینێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی میوونشن ڕایگەیاند : نەتەوە یەکگرتووەکان چیتر ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، دەبێت چاکسازی لە نەزمی جیهانی بکەین
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن لە ووتارەکەیدا بە ئاماژەدان بە هەنگاوەکانی حکوومەتی ئەمریکا کرد بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ڤەنزۆئێللا و بۆردومانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ووتی : لە جیهانێکی ئایدیاڵ دا دیپلۆماتکاران بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر دەکەن، بەڵام ئێمە لە جیهانێکی وادا ناژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە