سەرلێشێواوی عێراقچی دوای دوورخستنەوەی لە میەونشن : کۆنفرانسی ئەمنیەتی گۆڕاوە بۆ "شانۆ "!

سەرلێشێواوی عێراقچی دوای دوورخستنەوەی لە میەونشن : کۆنفرانسی ئەمنیەتی گۆڕاوە بۆ "شانۆ "!
  • سەرلێشێواوی عێراقچی دوای دوورخستنەوەی لە میەونشن : کۆنفرانسی ئەمنیەتی گۆڕاوە بۆ "شانۆ "!

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاردانەوە بە دوورخستنەوەی لە لیستی ووتاردەرانی کۆنفرانسی ئەمنیەتی میوونشن، لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی : جێگای داخە کە کۆنفرانسی ئەمنیەتی میوونشن کە سەردەمانێک بە ڕووداوێکی جیددی و جێگای متمانە دادەندرا، لەسەر پرسی ئێران بۆ شانۆیەکی میوونشن گۆڕاوە”.

تووڕەیی و سەرلێشێواوی عێراقچی ڕێك لەو كاتەدایە کە ڕژێم تێ دەگات کە ئیتر لە بازنە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاواش دا جێگەی نەماوە. هەمان ئەو کۆنفرانسەی کە ساڵانێک بوو بلیتی تایبەتی بۆ بەرپرسانی دەنارد، ئێستا دەرگاکانی بەڕووی نوێنەری سەرەکی ڕێژێمیكی تاوانکاردا داخستووە.

دوورخستنەوەی عێراقچی لە میوونشن ڕووداوێکی سادە نییە، بەڵکوو نیشانەیەکی ڕوونە بۆ داڕمانی دیپلۆماسی ڕژیم. ئیتر کەس نایەوێت جەلادەکان وەک میوانی جیددی قبووڵ بکات. ئەو تووڕەییەی عێراقچی، دەنگی شکستی ڕژێم لە مەیدانی جیهانییە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە