کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات

کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات

پەیامی کورد    ...    نیافەتى پارتریارکى کاردینال ، لویس ڕافائێل ساکۆ، سەرۆکى کەنیسەى کلدانی لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

لە دیدارێکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پارتریارکى کاردینال ساکۆ و شاندێکى یاوەرى کە لە ئۆسقۆفەکانى کەنیسەکە و نوێنەرانى ئەبرشییە کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پێکهاتبوون، تیشکیان خستە سەر دۆخى کلدانییەکان بەتایبەتى و مەسیحییەکان بەگشتى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندى کەنیسەى کلدانى لە عێراق و جیهان کە بەمەبەستى کۆبوونەوەى ساڵانەیان لە هەولێرن، جەختیان لە گرینگی پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دابینکردن و پاراستنى مافەکانى هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان کردەوە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە