پەیامی کورد ... دووهەمین باری کەیکی زەرد درووست کراو لە کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دووهەمین بار کەیکی زەرد ی کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە ڕێژەی ٣٠ تەن ئەمڕۆ بەرەو دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .
ئەم بارە ٣٠ تەنییە لە مەعدەن ی یۆرانیۆمی ساغەندی ئەردەکان بە دەست هاتووە کە دوای تێپەڕاندنی چەندین مەرحەلە درووست کردن بۆ گواستنەوە بەرەو ئێسفەهان ئامادە کرا .
بەرپرسی ڕێكخراوی ووزەی ناوەکی لەمبارەوە ڕایگەیاند " لە ڕاستای بەڕیوەبردنی ٤٠ ەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئێران ، لە کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە ڕێژەی ٣٠ تەن ئەمڕۆ بەرەو دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .
عەلی ئەکبەر شاڵحی ڕایگەیاند : ڕێژی هەڵگرتنی ئەم دامەزراوەیە تەواوەو و لە چوارساڵ و نیوی ڕابردوودا چالاکی جیددی ئەنجام دراوە .
کەیکی زەرد کە بە ناوی " ئۆرانیا " " Urania " ش ناسراوە لە ڕاستیدا خاکی مەعدەنی یۆرانیۆمە کە لە دوای تێپەڕاندنی مەرحەلەی جوداکردنەوە و درووست کردنی پێویست لە بەردی مەعدەنی درووست کراوە و دوورییەکی زۆری هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی لە بۆمبی ئەتۆمی دا .
کەیکی زەرد ناوێکە کە بە ئۆکسیدی یۆرانیۆم دەگۆترێت کە بۆ درووست کردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە کار دەهێنرێت و بە گشتی بۆ درووست کردنی سووتەمەنی ڕئاکتۆری ناوەکی کاربەری هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە