بەپەلە ... پرسی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەبێتەوە

بەپەلە ... پرسی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەبێتەوە

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پارتی دیموکراتی کوردستان دووبژارده‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆکوه‌زیری عێراق و ڕایگه‌یاندووه‌ : ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جارێکی دیکه‌ پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق دووباره‌ بورووژێنێته‌وه‌.

، پارتی دیموكراتی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، بەشداری پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق ناكات ‌و دوو بژاردەش دەخاتە بەردەم بەغدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد، پارتی بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق دوو مەرجی هەیە، كە ئەو مەرجانەش بۆ عادل عەبدولمەهدی ڕاسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت قورسە و ناتوانێت جێبەجێی بكات.

هەروەها پارتی مەرج ‌و پێشنیازەكانی خۆیان لە جێبەجێ کردنی داواكارییەكانیان دەبینن ، یان جارێكی تر پرسی جیابوونەوە لەعێراق دەورووژێننەوە تا ئێستا ئەم مەرج و پێسنیازانەی پارتی دیار نین کە چین و چۆنن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە