خانەنشینکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
خانەنشینکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات

پەیامی کورد... خانەنشینکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی چاکسازییەکان و هەبوونی لەشکرێکی ڕێکوپێک و ئەکادیمی ئەو پێشمەرگانەی بەپێی یاسا تەمەنیان خانەنشینی دەگرێتەوە خانەنشین دەبن، بەڵام دەستکاری مووچەیان ناکرێت و وەکوو خۆی دەمینێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕیڤینگ هروری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە، لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە دەست بە خانەنشینی ئەو پێشمەرگانە دەکرێت کە تەمەنیان گونجاوە بۆ خانەنشینی کە 45ساڵ تەمەن و15ساڵ خزمەتی کەمتر نەبێت و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە دەبێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشینی دەیانگرێتەوە و بە لیستێک ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و لەوێش ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە ڕەزامەندی بدرێت و دەست بە خانەنشینیان بکرێت.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەو کارە گرنگە کە لە چوارچێوەی چاکسازیدایە بۆ ئەوەی لەشکرێکی ڕێکوپێک و ئەکادیمیمان هەبێت، بۆیە گرنگە ئەوانەی تەمەنیان گەورە بووە خانەنشین بکرێن.

ڕیڤینگ هروری ڕوونیشی کردەوە، ئەوانەی خانەنشین دەبن مووچەیان وەکوو خۆیان دەمێنێت و کەم ناکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو لیستەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی کردووە بۆ ئەوەی خانەنشین بن ژمارەیان نزیکەی 2 هەزار پێشمەرگەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە