پەیامی کورد … لافاو لە هێندستان گیانی دەیان کەسی ئەستاند
بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەیەكی كەناراوی باشوری هیندستان، زیاتر لە ٣٠ كەس گیانیانلەدەستداو ژمارەیەكیش چارەنوسیان نادیارە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویكردۆتەوە، لە باشوری هیندستان لە ویلایەتی ئەندرا برادیشی كەناراویی بەهۆی لافاوەوە تائێستا زیاتر لە ٣٠ كەس گیانیانلەدەستداوەو ١٨ی تریش بێسەروشوێن بون.
هەروەها لەبارەی لافاوەكەوە پسپۆڕانی بواری كەشناسی رایانگەیاندوە، بەهۆی گۆڕانكارییەكانەوە، لەم ساڵانەی دواییدا پێشبینیكردن بۆ كەشوهەوا بەتایبەت لە باشوری ئاسیا قورس بوە، بۆیە نەتوانراوە پێشبینی ئەو لافاو و زریانە بكرێت كە ئەو ناوچەیەی لەباشوری هندستان گرتۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە