پەیامی کورد... ئیلۆن ماسك گاڵته به سرێدس ده‌كات؛ ئه‌وه هه‌ر ئینستاگرامه به‌ڵام به‌بێ وێنه
دوای ئەوەی ئەپڵیکەیشنی نوێی "Threads" ی کۆمپانیای میتا ده‌ستیپێكردو هەڕەشەی لە تەختی "تویتەر" کرد، ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک، خاوەنی "تویته‌ر"، بێدەنگی شکاند، بۆچوونی خۆی لەسەر ئه‌په‌كه ده‌ربڕی.
ئەمڕۆ شەممە، لەڕێگەی هەژماری تویتەرەکەیەوە وەڵامی تویتێکی دایەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئەپی نوێی مێتا هەڕەشە لە تویتەر دەکات یان نا، وتی، "ئەپی Threads تەنها ئینستاگرامە بەبێ وێنە، ئەمەش بێمانایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وێنە هۆکاری سەرەکییە کە خەڵک ئەم ئەپە بەکاردەهێنن".
هەروەها ماسک پرسیاری ئەوەی کردووە "چەند جار کۆمێنتەکانم لە وێنەکانی ئینستاگرام خوێندووەتەوە؟ خۆزگە زیاتریش هەبوایە؟"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە شێوەیەکی شەخسیی هەرگیز نەمخوێندووەتەوە".
بە هەمان شێوە، لە لێدوانێکدا لەتویتێکی سەبارەت بە هاوبەشکردنی زانیاری نایاسایی وتی، "جگە لە پلاتفۆرمی تویتەر، کۆمپانیا گەورەکانی سۆشیال میدیا بە خۆشحاڵیەوە لە ژێر چاودێرییەکی زۆردا تونددان".
له تویتێكی دیكه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مێتا ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی سرێدس داده‌خات كه پێشێلكاری ده‌كه‌ن، ئیلۆن ماسك وتی "بیربکەرەوە ئەگەر هەموو سۆشیال میدیاکان لە ژێر پەنجەی گەورەی مارک زوکەربێرگ - خاوەنی مێتا - بوونایە."
رۆژی پێنجشه‌ممه، كۆمپانیا مێتا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سرێدسی خسته‌كار، كه هه‌ندێك به ڕكابه‌ری تویته‌ری ده‌زانن و ئه‌په‌كه له 100 وڵات به‌رده‌سته جگه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورویا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە