لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی مستەفا حاجی یوسف، بەرپرسی بەرگری شارستانی ئیدلیب ووتی “لە نزیک نەخۆشخانەیەک لە ناوەندی شارەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقێنرایەوە
ناوبراو ووتی “لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، حەوت کەس کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون”.
مستەفا حاجی یوسف ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی تەقینەوەکە زیانێکی زۆری ماددی بەر ناوچەکە کەوتوە.
تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە