پەیامی کورد ... هۆکاری کوشتنی سێ کەسی بنەماڵەیەکی کورد لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت
شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار چوونەتە سەر ماڵێکی کورد و سێ ئەندامیان کوشتووە، بەرپرسێکی پارتیش لە بەغدا دەڵێ، کوشتنی ئەو سێ ئەندامەی کورد بۆ پارە بووە و، لە بەغداش و پارێزگاکانی دیکەش کوشتن گەلێک زۆر بووە و ھێزە ئەمنییەکانیش لە بەھاناوەچوونی تاوانەکان بێباکن، چونکە میلیشیان.
ئیسماعیل سایەمیر، کارگێڕی رێکخستنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا چوونەتە سەر ماڵی کوردێک، کە سێ کەس بوون و دۆخی ئابوورییان زۆر باش بووە و کچەکە پیشەی پزیشک بوو، بۆیە پارەیەکی زۆریان لێ دزیون و ھەر سێ کەسیشیان کوشتووە و دواتر رایان کردووە و ھیچ کەسێک بە ھانایانەوە نەچووە، چوونکە کوشتن لە بەغدا زۆر بووە و کەسیش نییە رێگرییان لێ بکات و ھێزە ئەمنییەکانیش حەشدی شەعبین و بێباکن، کە ھەندێک جار دوای سەعاتێک لە تاوانەکە دەگەنە شوێنی رووداوەکە.
سایەمیر ووتیشی، نەک لە بەغدا لە شارێکی دیکەی عێراقیش رۆژانە حاڵەتی کوشتن ھەیە و یەکجار زۆر بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە