کوردێک دەبێت بە نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا

کوردێک دەبێت بە نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا

پەیامی کورد... کوردێک دەبێت بە نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا


وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە، حسامەدین عەلا وەک نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە کۆمکاری عەرەب دەستنیشان کراوە، کە کوردێکی خەڵکی عەفرینە.


میدیاکانی سوریا بڵاویانکردووەتەوە، حسامەدین عەلا کوردە و خەڵکی شارۆچکەی مابەتەی سەر بە عەفرینە و ماوەیەکی زۆرە کاری دیپلۆماسی کردووە لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، عەلا باڵیۆزی پێشووی سوریا بووە لە ئیسپانیا و ڤاتیکان، هەروەها نوێنەری سوریا بووە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە جنێڤ، دواجاریش بووەتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ کاروباری ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.


وەرگرتنی پۆستی نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبی لەلایەن حسامەدین عەلاوە لە کاتێکدایە دوای ١٢ ساڵ لە ڕاگرتنی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکارەکە، ڕژێمی سوریا لەم مانگەدا جارێکی تر گەڕایەوە ناو ئەو کۆمکاری عەرەبی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە