ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پاكستان لە 100 كوژراو نزیك بوویەوە

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پاكستان لە 100 كوژراو نزیك بوویەوە

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی پاكستان لە 100 كوژراو نزیك بوویەوە

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژییەكەی ناو مزگەوتێكی پاكستان گەیشتە 93 كەس و زیاتر لە 100 كەسیش بریندارن.
دەسەڵاتدارانی پاكستان ئاشكرایان كردووە، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی رۆژی دووشەممەی ناو مزگەوتەكەی شاری پیشاوەر زیادی كردووە، تاوەكو ئێستا 93 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسیش بریندارن، كە بارودۆخی بەشێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.
بەپێی زانیاریەكان، زۆرینەی قوربانییەكان ئەندامی هێزەكانی پۆلیسن، چونكە ئەو مزگەوتە لەناو كۆمەڵگەی "مترامی" بووە كە ئەو كۆمەڵگەیە وەك بارەگایەكی هێزەكانی پۆلیسی شاری پیشاوەر وایە.
پێشتریش دەسەڵاتدارانی پاكستان بڵاویان كردەوە، خۆكوژەكە توانیویەتی چەند خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان لەناو كۆمەڵگەكە ببڕێت، ئەوەش بوونی كەلێنی ئەمنی ئاشكرا پیشان دەدات، چونكە ئەو ناوچەیە پارێزراوترین ناوچەی كۆمەڵگەكە بووە و مزگەوتەكە 400 نوێژخوێنی تێدا بووە كە زۆرینەیان پۆلیس بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە