پەیامی کورد ... مەكتەبی سیاسی عەسائیب ئەهلی حەق لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هۆشداری دەداتە کورد
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداری بهكورد دهدات و باس لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق دەكات لەلایەن پێكهاتەی عەرەبەوە.
سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلی-یەوە سەركردایەتی دەكرێت ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "سووربوونی كورد لەسەر دووركەوتنەوە لەسەروەری، وامان لێدەكات پشتگیری ئەوەبكەین كە سەرۆك كۆمار عەرەب بێت و پابەندی عروبەتەكەی بێت".
ئەو سیاسییە شیعی یە، كوردیشی بەهەنگاونان بۆ پارچەپارچەكردنی عێراق تۆمەتباركردو دهڵێت:"پێكهاتەكانی عێراق بەكورد و سوننەوە هەریەكەیان بەناوی دەستكەوتەكانی خۆیانەوە قسەدەكەن، تەنها شیعە بەناوی یەكگرتویی عێراقەوە قسەدەكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە