پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمڕۆ نیزیلەندا گەیشتە زیاتر لە ٩٧ کەس
دوای ئەوەی بەرەبەریانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوت لە نیوزلەندا، پۆلیس رایگەیاند كە ژمارەی كوژراو و برینداران گەیشتۆتە ٩٧ كەس.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە، دواین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی سەر دو مزگەوتەكەی نیوزلەندای گەیشتۆتە 49 كوژراو و 48 بریندار.
پۆلیسی نیوزلەندا راشیگەیاندوە، كەسێكیان دەستگیركردوە كە لە ڕێگەی چەکێکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەلنور لەسەنتەری شاری کریست چەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵکی نێو مزگەوتەکە کردوە، هەر لە هەمانکاتدا هێرشێکی دیکە بۆسەر مزگەوتێکی دیکە لە هەمان شار ئەنجامدراوە.
پۆلیسی نیوزلەندا ئەوەشی ڕاگەیاندوە كە ئامادەنین لەئێستادا زانیاری لەسەر هێرشكارەكان بخەنەرو، بەڵام سێ پیاو و ئافرەتێك بە تۆمەتی دەستهەبون لەو كارەدا دەستگیركراون.
لە دوای روداوەكە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، جاسیندا ئاردین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەمڕۆ یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە