ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی لە ئێران بوونە قوربانی

ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی لە ئێران بوونە قوربانی

پاسێکى گەشتیارى عێراقى لە ئێران وه‌رگه‌را و له‌ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 7 گەشتیار و برینداربوونی ١٧ گه‌شتیاری تر.

له‌ میدیاکانى ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسێکى گەشتیارى کە ژمارەیەک گەشتیارى عێراقى تیدابووە لەسەر ڕێى نێوان شارى مەشهەد و ئەسفەهان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌، سەرجەم گەشتیارەکان دانیشتوى شارى بابل بوون و بەشێک لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە