پەیامی کورد ... ئیمارات بەرامبەر واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی ئەمنییەتی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشاندا
ووڵاتی ئیمارات ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئیسرائیل هیچ جۆرە لێکتێگەیشتننامەیەکی هاوکاری لە بواری ئەمنییەتی ناوخۆیی واژوو نەکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی ئیسرائیل لە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات ڕایگەیاند کە دوو لایەنی لێک تێگەیشتننامەی هاوکاری لە بواری ئەمنییەتی ناوخۆیی یش واژوویان کردووە کە ئیمارات ئەم بابەتەی ڕەت کردەوە .
سالم موحەمەد ئەلزەعابی بەڕێوبەری گرووپی هاوکارییەکانی ئەمنییەتی نێودەوڵەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات لە کاردانەوەی بەم بابەتە ووتی : ئامانجی سەرەکی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەرقەرارکردنی پەیوەندی ئابووری و زانستی لە بوارگەلی تەکنۆلۆژیا ، هۆشی دەستکرد، تەندرووستی و دەرمان و ڕاهێنان ە بە شێوەیەک دوو لایەن هیچ جۆرە ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنییەتی یان واژوو نەکردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە