پەیامی کورد ... دوای یەکەمین دەرهاوێشتەی عەرەبستانی سەعوودی بۆ سەر بازاڕی جیهانی نەوت ، نرخی جیهانی نەوت ٣٠٪ کەمیکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە فاینەشناڵ ، ڕەفتاری داگیرکارانەی گەرەترین هەناردەکارانی نەوتی جیهان بازارەکانی جیهانی شۆکە کرد .
ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی بەریتانی ڕایگەیاند : ئەمە گەورەترین دابەزینی نەوتە لە کاتی شەڕی کەنداوی فارس لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٩٠ ەوە . هەڕەشەکانی ڕیزا بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی نرخی نەوت و زیادکردنی بەرهەم هێنانی ، بوو بە هۆی ئەم ڕاستییەی کە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ٣١.٠٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بگات . نەوتی ئەمریکی مارک تەکساسی ڕۆژئاوایی ، نرخەکەی گەیشتە ٢٧.٧١ دۆلار .
بۆ چی گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان کاتی بڵاو بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بڕیارێکی لەم شێوەیە پەیمانشکێنانە دەدات ؟ ئەمە بۆ پیشەسازی جیهانی نەوت چ پاشهاتێکی بەدوادا دەبێت ؟
بۆچی عەرەبستان ی سەعوودی شەڕی نرخی دەست پێکرد ؟
عەرەبستانی سەعوودی دەیەویست ووڵاتانی ئۆپێک و ڕووسیا تێبگەێنێت تا بە کەم کردنەوەی زیاتری بەرهەم و هەناردەکردنی نەوت ڕازی بین تاکوو لە نرخەکانی لە کاتی گشتگیری نەخۆشی کۆرۆنا لە جیهان کە لەسەر ئابووری جیهاندا کاریگەری نێگەتیڤی هەیە پشتیوانی بکات . بەڵام کاتێک کە ڕووسیا لە پاڵپشتی کردنی ئەم پڕۆژەیە خۆپارێزی کرد عەرەبستانی سەعوودی بڕیاریدا بە هاوپەیمانێک کە لا ساڵی ٢٠١٦ دا هاوکاری کردووە گورزێک بگەێنێت تا بیسەلمێنێت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت دا دەبێ بپارێزرێت .جگە لەمانە چاودێران و شێکەرەوانی ئەم بوارە دەڵێن : عەرەبستانی سەعوودی ش لەوانەیە ویستوویەتی پێگەی خۆی وەکوو هەناردەکاری باڵای نەوت لە جیهان دا زیاتر پتەو بکات و سەقامگیری بکات . ئەم کارە بە ڕوونی نیشان دەدات کە ڕیاز ئامادەیە لەگەڵ ڕووسیا و باقی ووڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت بە ئاشکرا بەرەو ڕوو ببێتەوە .
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناوەرۆکی سیاسەتی نەوتی عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند : لە ڕێکەوتنی دەستکەوتووی نێوان ووڵاتانی ئۆپێک یەک بیروڕایی بوونی هەبوو . بەڵام ڕووسیا دژایەتی کرد و ووتی کە لە سەرەتاکانی ئەیپریلەوە هەر کەسێک دەتوانێ بەهەر ڕێژەیەک کە دەیەوێت نەوت بەرهەم بهێنێت و پاشایەتی سەعوودییەش بڕیاریدا لەم مافە بەکار بهێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە