ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند

ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند

پەیامی کورد... ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت، کە سەربازانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی-یان کوشتووە.

جۆ بایدن-ی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسیویەتی "شەوی ڕابردوو بە فەرمانی ئێمە، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بە ئامانجی پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و گۆڕینی جیهان بۆ شوێنێکی ئارامتر، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجام دا و توانیان سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لە ناو ببەن".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەو بارەییەوە دەخاتە ڕوو.

ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لە ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵبژێررا دوای ئەوەی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبووبەکر بەغدادی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سوپای ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە